بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای لەناوبردنی سیستماتیکی دارستانی ناوچە کوردنشینەکانی دێرسیم، ئەلازیغ، ئامەد، شڕناخ، حەککاری و ... ئەم جارە دارەکانی ئەردهان دەبڕدرێنەوە. ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکان بە بڕینەوەی دارەکان و ڕیشەکێش کردنی نەمامەکان، خەریکە دارستانەکانی ئەو ناوچە لەناو دەبات.
خەڵکی ئەو ناوچە تا ئێستا چەندین جار داوایان کردووە کە بڕینەوەی دارەکان ڕابگیردرێت بەڵام هیچ بنەکەیەک وەڵامدەر نەبووە. ئەنجومەنی گوندی سرین چایر بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە خەڵک کردووە تا لە ڕێپێوان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە ئەو پرسە، بەشداری بکەن. کوردەکانی تورکیا ئەو ڕەوتەیان ناو ناوەتە "کوشتنی دارەکان".
Your Comment